هاوكاریی دوو مانگی هاوپەیمانان گەیشتە وەزارەتی پێشمەرگە

کوردستان

48 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 119

راچڵەكین -

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، هاوكاریی هەردوو مانگی 8 و 9 ی هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەت و سبەینێ هاوكارییەكە دابەشدەكرێت.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگەكانی 8 و 9ی 2026، خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەكان (ژمێریاری سەربازی) رێكارە دارایی و ژمێریارییەكانی ئەنجامداوە بۆ دابەشكردنی هاوكارییەكە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، سبەینێ پێنجشەممە 24-9-2026، دەست بە دابەشكردنی هاوكاریی هەردوو مانگەكە دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن