راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی لەبارەی پۆشینی جلوبەرگی خوێندكاران، بڕیار دەدات تا رۆژی 10ی ئەم مانگە فشار لە خوێندكاران نەكرێت بۆ پۆشینی جلوبەرگری دیاریكراو لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە.
لە نوسراوێكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 23-9-2026 بە واژۆی نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئاڕاستەی پەروەردەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی كراوە، داوایان لێكراوە ئاگاداری سەرجەم خوێندنگە و باخچەكانی ساوایان بكرێتەوە كە نابێت فشار لە خوێندكاران بكرێت بۆ پۆشینی جلوبەرگی دیاریكراو لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە تا رێكەوتی 10-10-2026.
پەروەردەی سلێمانی هۆكاری ئەو بڕیارەی بۆ ئەو گەڕاندووەتەوە بۆئەوەی هەڵئاواسان لە بازاڕ دروست نەبێت و خێزانەكان زەرەرمەند نەبن.