راچڵەكین-
ئەندامی كێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرای دەكات، ڕەزامەندی وەرگیراوە بۆ تەرخانكردنی 150 هەزار پلەی وەزیفی لە بودجەی 2027.
شەیما فەتلاوی، بەڕۆژنامەی سەباحی عیراقی ڕاگەیاندووە، عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیران بەفەرمی ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر تەرخانكردنی 150 هەزار پلەی وەزیفی لە بودجەی 2027 بەو مەرجەی ئەو ئەركە بسپێردرێت بە ئەنجوومەنی خزمەتی گشتی لەپێناو دەستەبەركردنی دادپەروەری هەلی یەكسان.
وتیشی، بەشێكی گرنگ لەم پلانە تەرخان دەكرێت بۆ پركردنەوەی كەمیی راژە لە دامەزراوە پەروەردەیییەكاندا، هەربۆیە لەئێستادا جموجۆڵ و هەماهەنگی هاوبەش لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەدا هەیە بۆ دەركردنی گشتاندنێكی بەپەلە بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان لە بەغدادو پارێزگاكان، بە مەبەستی دیاریكردنی پێداویستییە راستەقینەكانیان لە راژەی پەروەردەیی.
لەلایەكی ترەوە، عەزیز شەریف مەیاحی، ئەندامێكی تری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بەهەما ڕۆژنامەی راگەیاندووە، ئاڕاستەی حكومەت و پەرلەمان بەرەو ئەوەیە تەواوی ئەم دامەزراندنانە لەسەر میلاكی هەمیشەیی دەوڵەت بن.