راچڵەكین-
دەستەی پزیشكی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عیراق رایدەگەیەنێـت، ئەستیرەی كوردی هەڵبژاردەكەی ( ئاكام هاشم) بەهۆی پێكانەوە ناتوانێت بەشداری یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر كوێت بكات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی دەستەی پزیشكی هەڵبژاردەی عیراق بێت، ئەگەر زۆرە ئاكام هاشم نەتوانێت یاوەری هەڵبژاردەكەی بكات لەقۆناغەكانی داهاتووی 27 هەمین جامی كەنداوو بەهۆی پێكانەكەیەوە بگەڕێتەوە عیراق.
هەرچەندە تائێستا سورشتی پێكانەكەی ئاكام هاشم ڕووننەكراوەتەوە، بەڵام بەگوێرەی ڕاپۆرتی دەستەی پزیشكی هەڵبژاردەی عیراق بێت، ئو یاریزانە كوردە دوای پشكنینی تەواو وەرگرتنی چارەسەر دەگەڕێتەوە عیراق.
ڕۆژی چوارشەممە 23ی ئەیلول لەیەكەم یاری 27 هەمین جامی كەنداو، هەردوو هەڵبژاردەی عیراق و عوممان ڕوبەڕووی یەكبوونەوەو یاریەكەیان بە یەكسانبوون بەگۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات، لەو یاریەدا ئاكام هاشم بەهۆی پێكانەوە گۆڕانكاری پێكرا.