راچڵەكین -
هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی كاركردن لە گواستنەوەی تاوەری كارەبا، سبەینێ بەشێوەیەكی كاتی، رێگای هەولێر - كەركوك، ئاڕاستەی بەرەو هەولێر، بەڕووی هاتووچۆی ئۆفێران دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، سبەینێ هەینی 25-9-2026، لە كاتژمێر 8ی بەیانی تاوەكو 8ی شەو، رێگای كەركوك هەولێر، ئاڕاستەی بەڕەو هەولێر بەشێوەیەكی كاتی دادەخرێت، ئەمەش بە مەبەستی ئەنجامدانی كارەكانی گواستنەوەی تاوەری كارەبا.
داوا لە شوفێران كراوە بۆ رێگریكردن لە دروستبوونی جەنجاڵیی هاتووچۆ، رێگای جێگرەوە بەكاربهێنن، لە مەفرەقی قوشتەپە بۆ گوندی گرد مەلا و كانی بزرە و بێستانە و لاجان بۆمورتكەی گەورە، پاشان بۆسەر ڕێگای سەرەكیی كەركوك - هەولێر.