پلەكانی گەرما گۆڕانكاریان بەسەردا دێت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 156

راچڵەكین-

شارەزایەكی بواری كەشناسی رایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما لە هەرێم كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن.

ئاراس جەبار، بڵاویكردووەتەوە، سبەینێ سێشەممە 29ی ئەیلولی 2026 لەئەنجامی گەیشتنی بارستە هەوا ساردەكەی دەریای ناوەراست بە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما بەرێژەیەكی بەرچاو لەسەرجەم ناوچەكانمان 6 تا 8 پلەی سەدی نزمدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كەشی فێنكی پایزە بە فەرمی دەستپێدەكات و ئاسمانیش بە زۆری پەڵە هەور دەبێت و لەهەندێ كات و شوێندا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیكراو :
    
سلێمانی 29 پلە
هەولێر 30 پلە
دهۆك 28 پلە
هەڵەبجە 30 پلە
كەركوك 32 پلە
گەرمیان 34 پلە
راپەرین 30 پلە
سۆران 28 پلە
زاخۆ 28 پلە .

ئارا جەبار، ئەوەی ڕوونكردووەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 1ی تشرینی یەكەم، هەورە بروسكە و بارانبارین دەستپێدەكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن