راچڵەكین-
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان، هۆشداری دەدات بە زانكۆو پەیمانگا تایبەتەكان لەبارەی وەرگرتنی قیستی یەكەمی خوێندن لەخوێندكاران.
ڕۆژی دووشەممە 28ی ئەیلولی 2026 وەزارەتی خوێندنی لە گشتاندنێكدا بۆ سەرجەم زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان بە ژمارە 16517 كە لە ڕێكەوتی 27-9-2026 لە بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی تایبەت لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرچوە ئەوەی ڕوونكردووەتەوە، پاڵپشت بە مەرج و پێوەرەكانی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 بە ژمارە 15900 لە ڕێكەوتی 16-9-2026 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری سەرجەم زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە كە پابەندبن بە مەرج و پێوەرەكانی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگەكانیان، و وەرنەگرتنی قستی كرێی خوێندن لە خوێندكار/ قوتابی پێش ڕاگەیاندنی ناوی وەرگیراوان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.