راچڵەکین-
لە سنووری پارێزگای دهۆک شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و بەوهۆیەوە 16 کەس دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانمان ئاگادارکرانەوە لە روودانی شەڕێک لەنێوان دوو بنەماڵە و دوای ئەوەی هێزەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، لێکۆڵینەوەکان لەوبارەیەوە دەستیپێکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە بەهۆی شەڕەکەوە چەند کەسێک بە سووکی برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
روونیشیکردەوە: بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە 16 کەس بەهۆی رووداوەکەوە دەستگیرکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ سەرجەمیان کراوەتەوە و رەوانەی دادگا کراون