دوو گەنجە كوردە شەهیدكراوەكەی پردێ بە شەهید ئەژمار دەكرێن

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 137

راچڵەكین -

پارێزگاری كەركوك بڕیاریدا ئەو دوو مێردمنداڵە كوردەی پردێ كە لەلایەن دژەتیرۆری عیراقەوە كوژران، بە شەهید ئەژمار بكرێن و دامەزراوەی شەهیدانی پارێزگاكەشی راسپارد مامەڵەی شەهیدانەیان بۆ بكەن.

محەمەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری كەركوك، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دامەزراوەی شەهیدانی پارێزگای كەركوكی راسپارد، مامەڵەی شەهیدانە بۆ موراد زانا و محەمەد هێمن ئەنجام بدەن، كە لەناحیەی پردێ لەلایەن هێزەكانی دژەتیرۆری عیراقەوە بە هەڵە شەهید كران.

رۆژی یەكشەممە 27-2026، هێزەكانی دژە تیرۆری عیراق لەكاتی رووبەڕووبوونەوەیەكی چەكداری لەگەڵ ژمارەیەك تیرۆریستی داعش لە ناحیەی پردێ-ی سەر بە پارێزگای كەركوك، گەنجێك و مێردمنداڵێكی كوردیان بەناوەكانی موراد زانا و هێمن محەمەد شەهید كرد، هەرچەندە ئەوكات دژەتیرۆری عیراق بڵاویكردبووە كە كوژراوەكان چەكداری داعش بوون، بەڵام دواتر دەركەوت هاووڵاتی مەدەنین و لەو ماركێتە كاریان دەكرد كە شەڕەكەی تێدا روویدا و هەردووكیان بە تەقەی هەڕەمەكیی هێزەكەی دژەتیرۆری عیراقەوە شەهید كرابوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن