راچڵەكین-
لەعیراق و هەرێمی كوردستان ئامادەكاری دەكرێت بۆ كۆتایی هاتنی ئەركی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، دوای تێپەڕبوونی نزیكەی 12 ساڵ بەسەر دامەزراندنی ئەو ھاوپەیمانییەدا.
لە ئێستادا، سەرنجەكان لەسەر قۆناغی داھاتووە كە عیڕاق دوای كۆتاییھاتنی ئەركی ھاوپەیمانان، چۆن پەیوەندییە ئەمنییەكانی بەڕێوەدەبات و چۆن پەیوەندییەكانی دەگوازێتەوە بۆ وڵاتانی دیكە لە كاتێكدا ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەكانی ھێزی ئاسمانیی و كۆكردنەوەی چەك بووەتەوە.
سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەكدارەكانی عیراق بە ئاژانسی ئەنادۆڵۆی ڕاگەیاندووە ، 30 ی ئەیلول ھێزە بیانییەكان عیراق جێدەھێڵن ، سەروەریی تەواو دەگەڕێتەوە بۆ وڵات و ھێزە ئەمنییەكان لە بەرزترین ئاستدا ئامادەن بۆ پاراستنی نیشتمان.
سەباح نوعمان ڕوونیشكردەوە كە، قۆناغی داھاتوو، دامەزراندنی پەیوەندییە دوولایەنەكانە لەگەڵ ھەندێك لە وڵاتانی ھاوپەیمانی لەسەر بنەمای ھاوتایی، كە ھاوكاریی ھەواڵگریی، ئاڵوگۆڕیی زانیاریی و بابەتەكانی چەكدارییكردن لەخۆ دەگرێت.
وتیشی، ھێزە عێراقییەكان ئەو لایەنە بوون كە ئۆپەراسیۆنە زەمینییەكانی دژ بە داعشیان ئەنجام داوە، لە كاتێكدا ھاوپەیمانی ئەو پشتگیرییانەی پێشكەشكردووە كە بریتیین لە، بوارەكانی بەرگریی، پشتگیریی ئاسمانی، ڕاھێنان، ھەروەھا ھێزە عیراقییەكان قۆناغێكی باشیان لە گەشەپێدانی تواناكانی سەربازییان بڕیوە، بە تایبەتی لە بواری بەرگریی ئاسمانی، و جەختیشی لەوە كردەوە كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ھێزە عێراقییەكان ھەموو ئۆپەراسیۆنەكانیان بە فڕۆكەی ھێزی ئاسمانیی عێڕاق ئەنجامداوە.
ھیلال عوبێدی شڕۆڤەكاری سیاسیی، دەڵێت: "كۆتاییھاتنی ئەركی ھاوپەیمانی دەكرێت كاریگەریی لەسەر دۆسیەی چەكدانانی گروپەكانھەبێت، چونكە گرووپەكان ئەو بیانووەیان نامینێت كە چەكھەڵگرتنی ئەوان پەیوەندیی بە بوونی ھێزی بیانیەوە هەیە".