فرۆشتنی بەنزین لەسەر شەقامەكان قەدەغەكرا

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 111

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەڵێت، فرۆشتنی بەنزین بە شێوەیەكی نایاسایی لەسەر شەقامەكان بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە.

پۆلیسی هەولێر رۆژی سێشەممە 29ی ئەیلولی 2026 لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، بەپێی پشكنینی تاقیگە، ئەو ماددەیەی بە ناوی بەنزینەوە دەفرۆشرێت، لە ڕاستیدا تێكەڵەیەكە لە نەفتا و چەند ماددەیەكی ترو بڕێك بەنزین . ئەمەش هۆكاری سەرەكییە بۆ سووتانی ئۆتۆمبێل و دروستبوونی كارەساتی گەورە.

پۆلیسی پارێزگای هەولێر جەخت دەكاتەوە، لەمەودوا هەركەسێك ئەو كارە ئەنجام بدات، ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی و لێپرسینەوە دەبێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن