راچڵەكین -
پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە بڕێك پارەی لە ماركێتێكی قەزای دوكان دزیبوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، كە ئەمڕۆ سێشەممە 29-9-2026 بڵاوكراوەتەوە، دوای تۆماركردنی سكاڵایەك لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دوكان كە هاووڵاتییەك لەماركێتەكەیدا دزی لێكرابوو، بڕیاری دادوەر وەرگیرا و دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكان، زانیاری پێویست كۆكرایەوەو توانرا تۆمەتبارێك لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دوكان-ەوە دەستگیر بكرێت.
تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە ناوی (ص، م، ع)ە و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستبەسەر پارە دزراوەكەدا گیرا. لەئێستاشدا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (446) لەیاسای سزادانی عیراقی، راگیراوەو و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.