راچڵەكین-
میدیای ئیسرایل بڵاویكردووەتەوە، فڕۆكەیەكی مەدەنی بە 150 سەرنشینەوە كە دەبوو لە ئەبو زەبی بەرەو تەلئەڤیڤ بڕوات، ئاڕاستەكەی گۆڕیوەو لە فڕۆكەخانەی تبوك لە سعودیە نیشتووەتەوە.
كەناڵی 12ی ئیسرایل بڵاویكردووەتەوە، فڕۆكەكە سەر بەكۆمپانیای فلای دوبەی ئیماراتییە، پیش ئەوەی ڕوولەسعودیە بكات، پەیامی بەهاناوەچوونە ناردووە.
هاوكات ڕادیۆی سوپای ئیسرایل بڵاویكردووەتەوە، گومانی ڕفاندنی فڕۆكەكە ناكرێت بەڵكو بەپێی زانیارییەكان، گۆڕینی ئاڕایتەكەیی و داواكردنی هاوكاری، بەهۆی شەڕی نێوان هەردوو فڕۆكەوانەكە بووە، لەئێستاشدا لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەكرێت.