هەورە بروسكە ڕوودەدات و لەم ناوچانە تاوە باران دەبارێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 138

راچڵەكین-

شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی ڕوودانی هەورە بروسكەو تاوەبارا لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەكات.

ئاراس جەبار، بڵاویكردووەتەوە، سبەینێ پێنجشەمە 1ی تشرینی یەكەمی 2026 لە ئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور لەسەر ناوچەكەو بەردەوامی كاریگەری بارستە هەوای سارد لە سەر چینەكانی سەرەوەی بەرگەهەوا، حاڵەتێكی لاوازی ناجێگیری كەش و هەوا لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكە دەستپێدەكات.

سەرەتا لەكاتەكانی نیوەرۆ لەناوچەكانی رۆژئاواوە سنوری پارێزگای نەینەواو و دهۆك پاشان لە كاتەكانی دوای نیوەرۆ بۆ شەو لەناوچەكانی سنوری پارێزگای هەولێر، سلێمانی، كەركوك، هەڵەبجە، ئیدارەی راپەرین، سۆران و باكوری گەرمیانیش دەستپێدەكات كە خۆی دەبینێتەوە لە دروستبوونی كەڵەكە هەوری بە بروسكە و ناوبەناو تاوە بارانی لاواز بۆ مامناوەند لە شوێن و كاتی جیاوازدا دەبارێت وە بەگشتی لەشەودا رێژەی باران و چالاكبوونی هەورە بروسكەكان زیاتر دەبێت.

ئەو كەشناسە دەڵێت،  رێژەی بارانی چاوەروانكراو بۆ زۆربەی ناوچەكان لەنێوان 0.5 بۆ 1 مللیمەتر دەبێت تا زۆرترین رێژە 3 بۆ 6 مللیمەتر بەتایبەت لەناوچە شاخاویەكان كە لەوانەیە لە هەندێ شوێندا هەوری چڕو چالاكتر دروستببێت رێژەیەكی زیاتر باران ببارێت ، پلەكانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە:" كاریگەری ئەو باران و هەورە بروسكەیە بۆ رۆژانی داهاتوو بەردەوام دەبێت"

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن