شاندە دبلۆماسییەكەی ئێران لە نیویۆرك دەركراون؟

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 104


راچڵەكین-

شاندی دبلۆماسی ئێران ڕاگەیەندراوێكی لەسەر ئەو هەواڵانە بڵاوكردەوە، كە ئاماژەیان بەوەكردبوو ماركۆ ڕۆبیۆ-ی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای لە شاندەكە كردووە دەستبەجێ نیویۆرك جێبهێڵن.

ڕۆژی پێنجشەممە 1ی تشرینی یەكەمی 2026 شاندی دبلۆماسی ئێران لەڕاگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی ئیرنا بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، شاندە دبلۆماسییەكەی ئێران بەسەرۆكایەتی عەباس عیراقچی- وەزیری دەرەوە شەوی دووشەممە نیویۆرك-یان جێهێشتووە بەگوێرەی ئەو بەرنامەیەی پێشتر لە 17ی ئەیلول وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكایان لێ ئاگادار كردووەتەوە.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە:" وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كە هیچ دەسكەوتێكی لەشاندی دبلۆماس ئێران دەسنەكەوتووە، لەئێستادا پەنای بردووەتە بەر بڵاوكردنەوەی چەند هەواڵێك كە هیچ بنەمایەكی ڕاستییان نییەو بێ بەهان."

پێشتر پێگەی ئاكسیۆس بڵاویكردبوەوە، ماركۆ روبیۆ- وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، بە بیانووی بەسەرچوونی مۆڵەتی مانەوە، داوای لە شاندی دبلۆماسی ئێران بەسەرۆكایەتی عەباس عیراقچی كردووە نیویۆرك بەجێبهێڵن. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن