وەزارەتی كارەبا هاوبەشان لەكەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی كارەبا ئاگادار دەكاتەوە

کوردستان

53 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 51

راچڵەكین-

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، هاوبەشان لەكەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی ئاگادار دەكاتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە 1ی تشرینی یەكەمی 2026 وەزارەتی كارەبا لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە لە ماوەی مانگێكدا لە رێكەوتی 2-10 تا 2-11 كۆمپانیای دانا غاز دەست بە پرۆسەی چاكسازیی لە كێڵگەی كۆرمۆر دەكات، بەمەش چەند كاتژمێرێك ماوەكانی كارەبا كەم دەبێتەوە،  بە درێژایی پرۆسەی چاكسازییەكەی داناغاز. وەزارەتی كارەبا و  وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەماهەنگ دەبن بۆ ئەوەی پرۆسەكە كەمترین كاریگەریی لەسەر كاتژمێرەكانی كارەبا هەبێت لەناو پرۆژەی ڕووناكی. "

ساڵانە پرۆسەی چاكسازیكردن لە كێڵگەی كۆڕمۆر لەم مانگەدا ساز دەدرێت لەبەر ئەوەی پلەكانی گەرما دێتە خوارەوە بۆ و كەمترین كاریگەریی لەسەر كاتەكانی بوونی كارەبا دەبێت.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن