راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تشرینی یەكەمی 2026 ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت، لە هەندێك ناوچە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و باران بارین بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت وە لە هەندێك ناوچە هەورە بروسكەی لەگەڵ دەبێت. سەرەتا لە سنوری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی گەرمیان بارانبارین دەستپێدەكات. لە كاتەكانی ئێوارە لە زۆربەی ناوچەكان بارانبارین بە لاوازی و پچڕپچڕی دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان.
سبەی هەیینی 2ی تشرینی یەكەمی 2026 ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچری دەبارێت . لەكاتەكانی بەیانی لە سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سۆران بارانبارین دەبێت پاشان بۆ دوایی نیوەڕۆ كاریگەری باران بارین درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لە هەندێك كات ئەگەری بوونی هەورە بروسكە هەیە. پلەكانی گەرما بە نزیكی 1 تـــــا 2 پلە نزمتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی
دهۆك: 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:29 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
پیرمام: 24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی
ئاكرێ: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی