راچڵەكین-
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی كەمبوونەوەی غازی ماڵان بەهۆی چاكسازییەكانی كۆمپانیای داناغاز، ڕوونكردنەوە دەدات.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەڕوونكردنەوەیەكدا كە رۆژی پێنجشەممە 1ی تشرینی یەكەمی 2026 بڵاویكردووەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە:"هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە پڕۆسەی چاكسازیی كۆمپانیای داناغاز كە لەماوەی مانگێگ بەڕێوەدەچێت، بەهیچ شێوەیەك كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی غازی ماڵان ناكات."
ئەوەش ڕوونكراوەتەوە لە ئێستادا بڕی بەرهەمهێنانی غاز 640 ملیۆن پێ سێجایە لە چاكسازییەكەدا بڕی بەرهەمهێنانی غاز دەبێتە 520 ملیۆن پێ سێجا، بەمەش بڕی كەمبوونەوەی غازەكە كەمە و هیچ كاریگەرییەكی لەسەر غازی ماڵان نابێت.