روونکردنەوەیەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 102

راچڵەکین-

سەرچاوەیەکی باڵا لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەو گۆڕانکارییانەی لە بازگەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدراون تەواوی گۆڕانکارییەکان نین، بەڵکو گۆڕانکاریی زیاتر لە شوێنی بازگەکان ئەنجامدەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: گۆڕانکارییەکان لە رێگەی لیژنەیەکی ئەمنیی پسپۆڕ لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە ئەنجامدراون، هۆکارەکەش گۆڕانکارییە تۆپۆگرافی و جوگرافییەکانە لە شار، شارۆچکە و شەقامەکانی هەرێمی کوردستان و  ئامانج لەو گۆڕانکارییانەش سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان و ئاسانکاریکردنە بۆ رێبوارانی ئەو رێگایانە.

روونیشیکردەوە: لە داهاتوویەکی نزیکدا بازگەی عەربەت دەگوازرێتەوە بۆ پشتی شەقامی 100 مەتری و بازگەی بانێ مەقانیش لە چەمچەماڵ شوێنەکەی دووربووە و بڕیاردراوە بگوازرێتەوە بۆ بانی مەقام.

سەرچاوەکە ئاشکراشیکردووە: چەند بازگەیەکی دیکەش لادەبرێن و دەکرێنە بازگەیەکی مۆدێرن و شوێنی ستراتیژیان بۆ هەڵدەبژێردرێت، گۆڕانکارییەکان سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن