نرخی نەوت زیاتر دابەزی

ئابوری

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 146

راچڵەكین-

ئەمڕۆ هەیینی 2ی تشرینی یەكەمی 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 102 دۆلارو 1 سەنت مامەڵەی پێودەكرێت.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 92 دۆلارو 47 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بوژاندنەوەی هەناردەی نەوتی خاو لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زیادبوونی لەناكاوی نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكا بوونەتە هۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی دابینكردن. هاوكات وەبەرهێنەران هەڵسەنگاندن بۆ دوایین هەوڵە دبلۆماسییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران دەكەن بۆ كۆتایی هێنان بە ململانێكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن