راچڵەكین-
شارەزایەكی بواری كەشناسی دەڵێت، لە ئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست، قۆناغێكی دیكەی ناجێگیری كەشوهەوا لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.
ئاراس جەبار، بڵاویكردووەتەوە، سەرەتا لە كاتەكانی بەرەبەیان بۆ نیوەرۆی هەیینی 2ی تشرینی یەكەمی 2026 لەناوچەكانی رۆژئاوای عیراق، سنوری پارێزگای نەینەوا، هەولێر، دهۆك و زاخۆوە دەستپێدەكات و پاشان لە كاتەكانی دوای نیوەرۆ بۆ شەو ناوچەكانی سنوری پارێزگای كەركوك، سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی راپەرین و سۆران دەگرێتەوە، ئاسمان بە زۆری دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لەم قۆناغەدا رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت لە زۆر شوێندا ئەگەری تاوە بارانی مامناوەند و بەخوڕ دەبێت بەڕێژەی 3 تا 10مللیمەتر ئەگەر كراوەیە، پلەكانی گەرما 2 تا 3 پلە نزمدەبنەوە و لەكاتی باراندا نزمبوونەوەی زیاتری بەسەردا دێت.