راچڵەكین-
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، ئەگەر هاتوو بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكانیان تێوەگلانی ئێران لەڕووداوی فڕۆكەكەی فلای دوبەی بسەلمێنن، ئەوا زۆر بەتوندی لەو وڵاتە دەدەن.
دۆناڵد ترەمپ، لەوەڵامی پرسیارێكدا لەكۆشكی سپی لەبارەی هەبوونی ڕۆڵی ئێران لە ڕووداوەكەی فلای دوبەی، بڕوای خۆی نیشاندا كە تاران دەستی لەو بابەتەدا هەیەو ووتی ئەگەر تێوەگلانی ئێران لەو ھێرشەدا بسەلمێندرێت، ئەوا ڕوبەڕووی گورزێكی زۆر بەهێزدەبێتەوە.
سەرۆكی ئەمریكا جەختی لەوەكرد، لەئێستادا كار لەسەر ئەم دۆسێیە دەكەن و چاوەڕێی دەرئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەكەن.
ڕۆژی 30ی ئەیلول فڕۆكەیەكی كۆمپانیای فلای دوبەی لەكاتێكدا بەزیاتر لە 150 سەرنشینی ئیسرایلییەوە بەرەو تەلئەڤیڤ بەرێكەوت، یەكێك لەفڕۆكەوانەكان وەك ئەوەی شایەتحاڵانی ناو فڕۆكەكە گێڕاویانەتەوە، هێرشی كردووەتە سەر فڕۆكەوانەكەی یاوەری و برینداری كردووە، دوای ئەوە هەوڵی خستنە خوارەوەی فڕۆكەكەی داوە، بەڵام دواجار توانرا هەوڵەكەی شكستپێبهێنرێت و ئاڕاستەی فڕۆكەكە گۆڕدرا بۆ فڕۆكەخانەیەكی سعودیە.