راچڵەكین-
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكردووەتەوە، ئێران بەمەرج ڕەزامەندی نیشانداوە جارێكی تر پشكنەرانی سەر بەئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بچنەوە ئەو وڵاتە بەمەبەستی پشكنینی دامەزراوە ئەتۆمییەكان.
بەگوێرەی ئاژانسەكە بێت، عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەماوەی مانەوەی لە نیویۆرك لەچوارچێوەی 81 هەمین دانیشتنەكانی نەتەوەیەكگرتوەكان، لەگەڵ ژمارەیەك لە دبلۆماتانی ئەوروپا كۆبووتەوەو ئاماژەی بەوەكردووە، وڵاتەكەی ئامادەیە بوار بدات پشكنەران سەردانی ئەو دامەزراوە ئەتۆمییانە بكەن كە لەلایەن ئەمریكا و ئیسرایل بۆردومان كراون، بەو مەرجەی سزاكانی سەر ئێران سووكبكرێن.
لەبەرامبەردا، ئاژانسی ئیرنا لەزاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار بڵاویكردووەتەوە، لەچوارچێوەی كۆبوونەوەكانی شاندی دبلۆماسی ئێران لەگەڵ نێوەندگیران لە نیویۆرك، هیچ گفتوگۆیەك لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئەو وڵاتە ئەنجام نەدراوە.