داهاتی هەفتەیەكی سلێمانی و دەوروبەری 9 ملیار دینار كەمدەكات

ئابوری

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 99

راچڵەكین-

ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی  سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 26 ی ئەیلول تا 2ی تشرینی یەكەم بڕی (7) ملیارو (183) ملیۆن و (513) هەزارو (535)دینار بووە، لە (86%)ـی داهاتەكە نەختینەیە و (14%) چەكە.

داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی  55.689% كەمیكردووە دەكاتە بڕی 9 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 19 تا 25ی ئەیلولی 2026 بریتیی بوو لە (16) ملیارو (211) ملیۆن و (487) هەزارو (134) دینار.

ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن