راچڵەكین -
وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئاماری هەفتەی رابردووی بەرەكانی جەنگ بڵاودەكاتەوەو بەپێی راگەیەندراوێكیش، لەو ماوەیەدا هێزەكانیان 17 شارۆچكەی دیكەیان لە ئۆكراینا كۆنترۆڵكردووە و زیانە گیانییەكانی سوپای دوژمنیش گەیتە زیاتر لە 9900 سەرباز.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگریی رووسیا كە ئەمڕۆ هەینی 2-10-2026 بڵاویكردووەتەوە، هێزەكانی رووسیا لەماوەی هەفتەی رابردوودا پێشڕەویی بەرچاویان كردووە و 17 شارۆچكەی گرنگیان لەهەرێمەكانی خاركۆڤ، دۆنێتسك و سۆمی كۆنترۆڵكردووە، هاوكات چەندین ناوچەی دیكەیان لەناو خاكی ئۆكراینا گەمارۆداوە.
وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، لەماوەی هەفتەی رابردوودا سوپای ئۆكراینا لە سەرجەم بەرەكانی جەنگدا زەبری گەورەی بەركەوتووە و زیاتر لە 9 هەزار و 950 سەربازی كوژراوە، جگە لە برینداربوونی هەزاران سەربازی دیكە و تێشكاندنی دەیان تانك و زرێپۆش و سەكۆی مووشەكی و عەمباری چەك و تەقەمەنی، لەگەڵ خستنەخوارەوەی زیاتر لە 5 هەزار و 30 درۆنی خۆكوژ و چەندین مووشەكی هایماریس و فلامینگۆ.
پێشڕەوییە زەمینییەكانی سوپای رووسیا هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامبوونی هێرشە ئاسمانییەكانی بۆسەر شارەكانی ئۆكراینا، لەوانەش كیێیڤی پایتەخت، كە جگە لە زیانێكی زۆر كە بەر ژێرخانیە ئەو شارانە كەوتووە، دەیان هاووڵاتی مەدەنیش بوونەتە قوربانیی.