بەرپرسانی ئەمریكا بە نهێنی لەبارەی ئێران و یەمەن كۆدەبنەوە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 99

راچڵەكین -

بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ئەمریكا بۆ تاووتوێكردنی هەنگاوەكانی داهاتووی جەنگی ئێران و ناكۆكییەكانی نێوان سعودیە و حەسییەكانی یەمەن، كۆبوونەوەیەكی نهێنییان ئەنجامدا.

ماڵپەڕی ئەكسیۆس بڵاویكردەوە، شەوی رابردوو جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا، لە كامپ دیڤید سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی نهێنی و نائاسایی گەورە ئەندامانی ئیدارەی ئەمریكای لەبارەی ئێران و یەمەن، كردووە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە بە بەشداریی هەریەك لە ماركۆ روبی، وەزیری دەرەوە و پیت هێكسیت، وەزیری جەنگ و ستیڤ ویتكۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ و سەرۆكی دەزگای سی ئای ئەی و سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی ئەمریكا ئامادەیبوون، هەنگاوەكانی داهاتوو سەبارەت بە شەڕی ئێران و ململانێی نێوان سعودیە و حوسییەكانی یەمەن تاووتوێكراوە.

هەرچەندە تائیچستا كۆشكی سپی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئاشكرا نەكردووە، بەڵام بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە ئەكسیۆس لەچەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، چەند بڕیارێكی گرنگ لەبارەی دۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن