نمەباران چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 48

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 03-10-2026، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ كاتدا بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەكان و هەندێ ناوچە لە پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و سۆران و راپەڕین. پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سبەینێ یەكشەممە 04-10-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لە هەندێ كات و شوێن پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ، 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 29 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
دهۆك: 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:29 پلەی سیلیزی 
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
پیرمام: 24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ: 28 پلەی سیلیزی 
گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن