هەرێم لیستی مووچەی مانگی 9 رەوانەی بەغدا دەكات

ئابوری

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 103

راچڵەكین -

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لیستی مووچەی مانگی ئەیلولی رادەستی بەغدا كرد و چاوەڕوانیش دەكرێت تا 10 رۆژی دیكە مووچە رەوانە بكرێت.

میدیای فەرمیی یەكێتی لەسەرچاوەیەكی وەزارەتی داراییەوە بڵاویكردەوە، ئەمڕ‌ۆ یەكشەممە 4ی 10ی 2026 لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئەیلول، ر‌ادەستی وەزارەتی دارایی عیراق كرا.

سەبارەت بە كاتی ناردن و دابەشكردنی پارەكە، سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە كرد كە لە ئەمڕ‌ۆوە پڕۆسەی وردبینی و خەرجكردنی شایستە داراییەكان هەفتەیەك بۆ 10 ر‌ۆژی دیكەی پێدەچێت تاوەكو پارەكە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن