راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 4-10-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هاوكات پلەكانی گەرما بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ، كەمێك بەرز دەبێتەوە.
سبەینێ دووشەممە 5-10-2026، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و لەدوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەری نمەبارانیش هەیە لەناوچە شاخاوییەكان، پلەكانی گەرماش بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 33 پلەی سیلیزی
دهۆك: 30 پلەی سیلیزی
كەركوك: 34 پلەی سیلیزی