ئەنجامی زانكۆ لاین بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی راگەیەندرا

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 100

راچڵەكین-

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 ، 37 هەزار و 52 دەرچووی 12ی ئامادەیی لە زانكۆكان وەرگیراون.

رۆژی یەكشەممە 4ی تشرینی یەكەمی 2026 وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەنجامی زانكۆلاینی بۆ دەرچوونی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە.

ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو خوێندكارانەی زانكۆلاینیان پڕكردووەتەوە وەرگیراون، هاوكات داوای لەسەرجەم خوێندكارە وەرگیراوەكان كرد، راستەوخۆ پەیوەندی بە زانكۆكانیان بكەن.

لەم بەستەرەوە بزانە لەچ زانكۆیەك ناوت هاتووەتەوە

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن