یەك ملیۆن گرێبەست و كرێكاری ڕۆژانە دەكرێنە هەمیشەیی

عێراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 95

راچڵەكین-

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، لە بودجەی 2027 دا یەك ملیۆن گرێبەست و كرێكاری رۆژانە دەكرێنە هەمیشەیی.

عەلی موسەوی، بە رۆژنامەی سەباح-ی ڕاگەیاندووە، ماوەی ساڵانی خزمەت نەكراوە پێوەرو مەرج بۆ بەهەمیشەییكردنی ئەو گرێبەستانە.

بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ڕەشنووسی بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027 بەقەبارەی 200 ترلیۆن دینارو كورتهێنانی 65 ترلیۆن دینار، بگاتە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بەوەش دەرگای گفتوگۆی چڕ لەسەر ڕەشنووسی بودجە دەكرێتەوە.

لەلایەن خۆشییەوە ئیخڵاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی بەهەمان ڕۆژنامەی ڕاگەیاندووە، لە بودجەی 2027 دا لەبەر ڕۆشنایی بەردەوامی هەناردەی نەوت ( بەتێكڕای 3-4 ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێكدا) و بوونی یەدەگی كاشی پاڵپشتیكراو لەلایەن بانكی ناوەندی، مووچەی فەرمانبەران گرەنتی كراوە.

بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ڕەشنووسی بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027 بەقەبارەی 200 ترلیۆن دینارو كورتهێنانی 65 ترلیۆن دینار، بگاتە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بەوەش دەرگای گفتوگۆی چڕ لەسەر ڕەشنووسی بودجە دەكرێتەوە.





داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن