راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی تشرینی یەكەمی 2026 ئاسمان لە نێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری كەمێك تاوە باران لە ناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم وە هەروەها ناوچەكانی باشووری عیراق.
سبەی سێشەممە 6ی تشرینی یەكەمی 2026 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، كەش وهەوای هەرێم ناجێگیر دەبێت و نمەباران بەشێوەیەكی پچڕپچر و مام ناوەند دەبێت كەهەندێ كات هەورە بروسكەشی لەگەڵدا دەبێت. سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆك دەبارێت پاشان كاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەكانی سنووری پارێزگای هەولێر وە بۆ كاتەكانی شەو كاریگەری كەم دەبێتەوە لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی بە لاوازی دەمێنێتەوە . پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە بە ( 1 – 2 ) پلە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
پیرمام: 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:32 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 28 پلەی سیلیزی
دهۆك: 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
ئاكرێ:26 پلەی سیلیزی
گەرمیان:34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:19 پلەی سیلیزی
سۆران : 26 پلەی سیلیزی