راچڵەكین-
شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی دەكات ئەمڕۆو سبەی لەزۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بارانبارین و هەورە بروسكە بەردەوام بێت.
ئاراس جەبار، ڕۆژی سێشەممە 6ی تشرینی یەكەمی 2026 بڵاویكردووەتەوە، لە ئێستادا كاریگەری شەپۆلی باران و هەورە بروسكە لەناوچەكانی سنوری پارێزگای دهۆك دەستیپێكردوە و لە كاتژمێرەكانی داهاتوودا كاریگەریەكانی درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و ناوبەناو هەورە بروسكە چالاك دەبێت لەگەڵ تاوە بارانی مامناوەند و لە هەندێ شوێن تاوە بارانی بەخوڕیش دەبارێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كاریگەری ئەو شەپۆلە لەسەر ناوچەكانی سنوری پارێزگای دهۆك و هەولێر و ئیدارەی سۆران و راپەرین تا كاتەكانی شەو بەردەوامی دەبێت و پاشان كۆتایی پێدێت ، لەسەر ناوچەكانی سنوری پارێزگای كەركوك و سلێمانی و بەتایبەت هەڵەبجە و گەرمیان كاریگەریەكانی بۆ سبەی چوارشەمە 7ی تشرینی یەكەمی 2026 بەردەوامی دەبێت، تاو تاو هەورە بروسكە و باران چالاك دەبێتەوە. پلەكانی گەرماش بەراورد بە ئەمرۆ 2 تا 3 پلە نزمدەبنەوە.