ئاسایشی هەولێر لەسەر گیانلەدەستدانی سەنعان هەنارەیی دێتەدەنگ

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 236

راچڵەكین -

ئاسایشی هەولێر لەبارەی گیانلەدەستدانی سەنعان هەنارەیی، روونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت، ئەو هاووڵاتییە بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستداوە و تۆمەتبارەكەش دەستگیركراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، كە ئەمڕۆ سێشەممە 6-10-2026 بڵاوكراوەتەوە، لە ڕێكەوتی ٤ی ۱۰ی ۲۰۲٦ لە ڕێگای هەولێر - شەقلاوە، نزیك گوندی بانەمان، تەرمی هاوڵاتییەك بەناوی (سەنعان عبدالرحمن تەها) دۆزرایەوە. لەسەر ئەم ڕووداوە، دەستبەجێ لەلایەن تیمی تاوانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمانەوە و بە هەمانگی لەگەڵ ( بەڕێوەبەرایەتی  ئاسایشی پیرمام ) بەدواداچوون دەستی پێكرد؛ دەركەوت ئۆتۆمبیلێكی جۆری بارهەڵگر خۆی بە هاوڵاتی (سەنعان)دا كێشاوە و دواتر تەرمەكەی بەجێهێڵاوە و هەڵاتووە.

ئاساشی هەولێر روونیكردووەتەوە، دوای ئاشكراكردنی ناسنامەی شۆفێری بارهەڵگرەكە و بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبارمان دەستگیركرد بەناوی ( گ ،س ، ص ). لە لێكۆڵینەوەكانیشدا دەركەوت كە ئەم ڕووداوە، ڕووداوێكی هاتوچۆیە و لێكۆڵینەوە لە وردەكارییەكانی بەردەوامە.

روونكردنەوەكەی ئاسایشی هەولێر لەدوای ئەوە دێت كە پێشتر راگەیەندرابوو هاووڵاتییەكە كوژراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن