بابەتێكی نوێ بۆ پڕۆگرامی خوێندنی زانكۆكان زیاد دەكرێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 134

راچڵەكین -

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاریدا (دەسپاكی ئەكادیمی) لە توێژینەوەی زانستی بخرێتە پڕۆگرامی خوێندنی زانكۆكانی كوردستان.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی پرۆژەی هەڵسەنگاندنی مەترسییەكانی گەندەڵی لە بواری توێژینەوەی زانستی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و دەستەی دەسپاكی، ئەمڕۆ سێشەممە 6-10-2026، بە واژووی د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە گشتاندنێكدا بۆ سەرجەم زانكۆكانی كوردستان، (دەسپاكی ئەكادیمی) لە توێژینەوەی زانستی خرایە ناو پڕۆگرامی خوێندن و لە بابەتی میتۆدەكانی توێژینەوەی زانستی گشت بەشەكانی كۆلێژ و فاكەڵتی و پەیمانگەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2026 - 2027 و ساڵانی دواتر بۆ ماوەی یەك تاكو دوو هەفتە دەخوێندرێت.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا ئاماژە بەوەكراوە كە (دەسپاكی ئەكادیمی) لە خوێندنی بەرایی/ دیبلۆمی تەكنیكی و پیشەیی و بەكالۆریۆس و خوێندنی باڵا/ دیبلۆمی باڵا ، ماستەر ، دكتۆراو بۆردی پزیشكی بۆ ئاشنابوونی خوێندكاران دەخوێندرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن