راچڵەكین-
شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، لە 48 كاتژمێری داهاتوودا جارێكی تر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكەوێتەوە ژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەكی لاوازی دەریای سوور و حاڵەتێكی لاواز و كورت خایانی ناجێگیری كەش وهەوا
ئاراس جەبار بڵاویكردووەتەوە، لە ئەنجامی نەمانی كاریگەری ئەو حاڵەتە ناجێگیریەی كەش و هەوا سبەی پێنجشەمە 8ی تشرینی یەكەمی 2026 كەشی هەرێمی كوردستان جێگیر دەبێت و ئاسمان بە زۆری ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیا جیا ، پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 3 تا 4 پلە بەرزدەبێتەوە.
ئاماژە بەوەشدەكات، ڕۆژی هەیینی داهاتوو 9ی تشرینی یەكەمی 2026 جارێكی دیكە ناوچەكانمان دەكەوێتەوە ژێر كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەكی لاوازی دەریای سوور و حاڵەتێكی لاواز و كورت خایانی ناجێگیری كەش وهەوا دەستپێدەكاتەوە بەتایبەت لە كاتەكانی نێوان نیوەرۆ بۆ ئێوارەی هەینی لە هەندێ شوێن و ناوچەدا لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەولێر و ئیدارەی سۆران و راپەرین ئەگەری هەورە بروسكە و تاوە بارانی لاواز دەبێت.