زانكۆی سلێمانی وەرگرتنی راستەوخۆ لە چەند كۆلێژ و بەشێك رادەگەیەنێت

کوردستان

54 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 144

راچڵەكین -

زانكۆی سلێمانی پڕۆسەی پڕكردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی راستەوخۆی بۆ ساڵی نوێی خوێندن لە ژمارەیەك كۆلێژ و بەشی زانستی لە خوێندنی بەیانیان و ئێواران راگەیاند، بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی خوێندن بۆ ئارەزوومەندانی ئەو بوارانە.

سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی لە راگەیەنجراوێكدا بڵاویكردەوە، پرۆسەی وەرگرتنی راستەوخۆ، ئەم كۆلێژ و بەشانەی خوارەوە دەگرێتەوە:

- كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان:
١. بەشی شوێنەوار
٢. بەشی جوگرافیا
٣. بەشی فەلسەفە و توێژینەوە كولتوورییەكان

- كۆلێژی زانستە ژینگەیییەكان:
١. بەشی بەڕێوەبردنی ژینگەیی
٢. بەشی زانستی ژینگە

- كۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكان:
١. بەشی بایۆتەكنۆلۆجی و زانستی بەروبوومی كێڵگەیی
٢. بەشی باخداری و دیزاینی باخچەكان
٣. بەشی سامانە سروشتییەكان
٤. بەشی زانستی ئاژەڵ
٥. بەشی بەبازاڕكردنی خۆراكی كشتوكاڵی
٦. بەشی پاراستنی ڕووەك

- كۆلێژی زانستە ئیسلامییەكان:
سەرجەم بەشەكان (خوێندنی بەیانیان و ئێواران)

- كۆلێژی زمان:
بەشی فارسی

- كۆلێژی زانست:
١. بەشی زانستەكانی زەوی و نەوت
٢. بەشی ماتماتیك

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن