ئەو كەسانە ئاگادار دەكرێنەوە كە ناویان بۆ حەجی 2027 دەرچووە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 91

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان ئەو كەسانە ئاگادار دەكاتەوە كەناویان بۆ حەجی 2027 دەرچووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا كە ڕۆژی پێنجشەممە 8ی تشرینی یەكەمی 2026 بڵاوكراوەتەە ئاماژەی بەوەكردووە:" ئاگاداری سەرجەم ئەو هاووڵاتیانە دەكەینەوە كە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە سەردانی نووسینگەكانی حەج و عومرە بكەن لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆییەكان بە مەبەستی تەواوكردنی مامەڵەكانیان."

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، دوای تەواوكردنی مامەڵەكان تا رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو 15ی تشرینی یەكەمی 2026 هەر كەسێك مامەڵەكانی تەواو نەبێت مافی خۆی بەرپرسیار دەبێت.

 پێداویستییەكان :

یەكەم : كۆپیەكی رەنگاورەنگی كارتی نیشتمانی و پاسپۆرت.
دووەم : كۆپییەك لە ژمارەی دیجیتاڵی بایۆمەتری.
سێیەم : ئامادەبوونی كەسەكە خۆی. 
چوارەم : بردنی بڕی ( 6.000.000 ) شەش ملیۆن دیناری عیراقی وەكوو گوژمەی یەكەم. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن