كەشی سبەینێ هەیینی ناوچەكانی هەرێم چۆن دەبێت؟

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 34

راچڵەكین-

شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی دەكات لەماوەی 24 كاتژمێری داهاتوودا جارێكی تر ناوچەكان هەرێمی كوردستان بكەونە ژێر كاریگەری نزمەپاڵەستۆی دەریای سوور.

ئاراس جەبار؛ بڵاویكردووەتەوە؛ سبەینێ هەیینی 8ی تشرینی یەكەمی 2026 لە ئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەستۆی دەریای سوور بۆ سەر ناوچەكانمان، ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و لە كات و شوێنی جیاجیادا ئەگەری چالاكبوونی هەورە بروسكە و تاوە باران دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە؛ رێژەی بارانی پێشبینی كراو 0.5 - 2مللیمەتر دەبێت ، پلەكانی گەرما 2 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ پێنجشەممە نزمدەبنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن