راچڵەكین -
سوپای ئیسرائیل بەچڕی بۆردومانكردنی بنكە و پێگەكانی حزبوڵڵای لە رۆژهەڵات و باشووری لوبنان دەستپێكردەوەو لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا چەندین كەسی دیكە بەهۆی بۆردومانەكانەوە گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ یەكشەممە 11-10-2026، وەزارەتی تەندروستی لوبنان بڵاویكردەوە، لەئەنجامی هێرش و بۆردومانەكانی 24 كاتژمێری رابردووی سوپای ئیسرائیل بۆسەر ناوچە جیاجیاكانی رۆژهەڵات و باشووری وڵات، چەندین هاووڵاتی مەدەنی بوونە قوربانی و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون.
وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، لە سەرەتای دەستپێكردنی هێرش و بۆردومانەكانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر باشووری بەیروت و چەند ناوچەیەكی دیكەی ئەو وڵاتە لە 2ی نیسان-ەوە تائێستا چوار هەزار و 386 كەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی بریندارانیش بۆ 30 هەزار و 660 كەس بەرزبووەتەوە.
دەستپێكردنەوەی هێرش و بۆردومانەكانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، لەكاتێكدایە ماوەیەك بوو هێرشەكان راگیرابوون، بەڵام ئیسرائیل رایگەیاندووە بەهۆی بەردەوامبوونی چەكدارانی حزبوڵڵا لە پێشێلكردنی بڕیاری ئاگربەست و زیادبوونی جموجۆڵەوكانیان لەناوچە سنوورییەكان، مافی خۆیانە بۆ بەرگری لەخۆكردن، بنكە و پێگە سەربازییەكانی ئەو حزبە بۆردومان بكەن.