شەڕ لەسەر سنووری پاكستان و ئەفغانستان روویدا

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 25

راچڵەكین -

لەسەر سنووری نێوان پاكستان و ئەفغانستان، شەڕ لەنێوان هێزە چەكدارەكانی هەردوولا روویدا و سوپای پاكستان چەند بنكەیەكی هێزەكانی ئەفغانستانی بۆردومانكرد.

میدیاكانی ناوخۆی پاكستان بڵاویانكردەوە، شەوی رابردوو لەناوچەیەكی باكووری رۆژئاوای پاكستان لەسەر سنووری ئەفغانستان، هێزە ئەمنییەكانی ئەفغانستان تەقەیان لە بنكە سنوورییەكانی پاكستان كرد و لە وەڵامدا سوپای ئەو وڵاتە، بنكە و بارەگاكانی ئەفغانستانی تۆپباران كرد.

تائێستاش بەفەرمی هیچ كام لەو دوو وڵاتە زانیارییان لەبارەی شەڕەكە و زیانە گیانییەكان بڵاونەكردووەتەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن