راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 18-10-2026، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمە باران لەسەر ناوچە شاخاوییە جیاجیاكان لە هەندێ كاتی دوای نیوەڕۆ. پلەكانی گەرما بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ كەمێك بەرزدەبێتەوە.
سبەینێ دووشەممە 19-10-2026، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمە باران تەنها لەسەر هەندێ ناوچەی شاخاویی و ناوچە سنوورییەكان هەیە، لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەكی فێنك لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ سەر ناوچەكەمان كە پلەكانی گەرما (3-4) پلە نزمدەكاتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:30 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 31 پلەی سیلیزی
دهۆك: 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی
ئاكرێ:29 پلەی سیلیزی
گەرمیان:32 پلەی سیلیزی
پیرمام: 25 پلەی سیلیزی