بارانبارین دەستپێدەكاتەوەو هەورە بروسكەی لەگەڵدایە

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 33


راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2026 ئاسمانی ئەمڕۆی ناوچە جیاجیاكان نیمچە هەور دەبێت هەندێ كات بۆ ساماڵ و پەلە هەور دەگۆڕێت. ئەگەری نمە باران لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەكان هەیە لەهەندێ كاتدا. سەنتەری پارێزگاكان بەردەوام ئاسمان لە نێوان پەلە هەور و نیمچە هەور دەبێت. 

سبەی چوارشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2026 كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەكی لاواز دەبێت بۆ سەر ناوچەكە لە دوای نیوەڕۆوە پێشبینی نمە باران هەیە لەسەر ناوچە جیاجیاكانی ئیدارەی گەرمیان و بەشێك لە سلێمانی و باشووری پارێزگای هەولێر و پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاوییەكان بە گشتی.ئەگەری زیاد بوونی كاریگەری ئەو نزمە پاڵە پەستۆیە هەیە بۆ سەر ئەو ناوچانەی باسمان كرد لە دوای نیوەڕۆ لە كاتی زیادبوونی شێوازی باران بارین دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەندو هەورە تریشقە. 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 24 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:24 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 27 پلەی سیلیزی
دهۆك: 23 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ:25 پلەی سیلیزی 
گەرمیان:28 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران:14 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن