بەغدا.. پێنج ئەندامی خێزانێك بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر گیانیان لەدەستدا

عێراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 191

راچڵەكین -

لەشاری بەغدا، ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و بەهۆیەوە پێنج كەس گیانیان لەدەستدا كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 3-11-2026، لەناوچەی شالجیە لە بەری كەرخ-ی شاری بەغدا، ئاگر لە ماڵێك كەوتەوەو بەهۆیەوە پێنج ئەندامی خێزانێك، كە ژن و منداڵیشیان تێدایە، گیانیان لەدەستدا.

بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنی، لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەریانخستووە ئاگرەكە بەهۆی شۆرتی كارەباوە دروستبووە و تەواوی ماڵەكەی گرتووەتەوە.

لەدوای رووداوەكە تیمەكانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنەكە و دوای كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە، تەرمی قوربانییەكان رەوانەی پزیشكی دادی بەغدا كران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن