راچڵەكین -
دەرباز كۆسرەت ڕەسول، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت:" هیچ پرۆسەیەك بەبێ بەشداری یەكێتی سەركەوتوو نەبووەو نابێت.
ئەمڕۆ 3ی تشرینی دووەمی 2026 لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لەشاری هەولێر ، بەسەرپەرشتی دەرباز كۆسرەت رەسول، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ، بەئامادەبوونی عوسمان شوانی، سەمیر هەورامی لێپرسراوی بۆردی پەرلەمان و حكومەت، كۆبوونەوەی تیمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان و حكومەتی هەرێم بەڕێوەچوو.
هەڵوێستی یەكێتی لەبارەی رووداوەكانی ناوچەكەو دۆخی هەرێمی كوردستان و عیراق و پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم خرایە بەرباس و گفتووگۆ.
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، هەڵوێستی نەگۆڕی یەكێتی بۆ هەڤاڵان روونكردەوە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، دوای دوو ساڵ لەئەنجامدانی هەڵبژاردن، هەڵویستی یەكێتی نەگۆڕە كە هاوبەشێكی راستەقینە بین لە حكومڕانی هەرێمی كوردستان.
تەوەرێكی دیكەی گفتووگۆكان باسكردن بوو لە بەڵێن و داواكارییەكان بۆ چاكسازی و هاوبەشیی راستەقینە لە دەسەڵات، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند: “هیچ پرۆسەیەك بەبێ بەشداری یەكێتی سەركەوتوو نەبووەو نابێت”.
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ گرنگی و بایەخی بۆردی حكومەت و پەرلەمان و نوێنەرانی یەكێتی لەناو حكومەت و دامودەزگاكاندا وەك پردێكی ئاڵۆگۆر و هەڵسەنگاندن بۆ هەڤاڵان روونكردەوەو رایسپاردن هاوكارو پشتیوانی ئەو بۆردە كاریگەرەبن بۆئەوەی زیاتر خزمەت بە كۆمەڵانی خەڵك بكرێت لە جێبەجێكردنی كاروبارەكان.