راچڵەكین-
كەشناسێك پێشبینی دەكات، شەپۆلێك لەدەریای ناوەڕاستەوە ڕوو لەهەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ خۆیدا باران و هەورە بروسكە بهێنێت.
ئاراس جەبار بڵاویكردووەتەوە، بەگشتی لە كاتەكانی نیوەرۆی ئەمڕۆ هەینیی 6ی تشرینی دووەمی 2026 كاریگەری شەپۆلەكەی دەریای ناوەراست لە ناوچەكانی پارێزگای دهۆكەوە دەستپێدەكات و پاشان لە دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچەكان.
سەرەتاخۆی ئەبینێتەوە لە بارانی پچر پچری مامناوەند بە هەورە بروسكەوە پاشان بۆ ڕۆژی شەممە 7ی تشرینی دووەم كاریگەری هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و سوور بەدرێژای كاتەكان لەسەر ناوچەكانمان قوڵ دەبێتەوە و شێوازی دابارین دەگۆرێت بۆ لێزمە باران و تاوە بارانی بەخوڕ و لە هەندێ شوێنیش تەرزە دەبارێت لەگەڵ دروستبوونی هەورە بروسكەی توند و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو.
ئاراس جەبار، ئاماژەی بەوەشكردووە، چاوەروان دەكرێت زۆرترین رێژەی بارانبارین بۆ ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی لافاو لە هەندێ شوێندا، پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 4 تا 5 پلە نزمدەبێتەوە.