راچڵەكین -
لە نزیك كۆشكی سپی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا، چەكدارێك دەستگیركرا كە پیلانی تیرۆركردنی دۆناڵد ترەمپ-ی داڕشتبوو.
ئەمڕۆ شەممە 7-11-2026، وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دەزگای خزمەتگوزاریی نهێنی، لەشوێنێكی نزیك كۆشكی سپی، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە چەكی پێبووە و پیلانی داڕشتبوو بۆ تیرۆركردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا.
تۆمەتبارەكە كۆچبەرێكی نایاسایی خەڵكی ڤەنزوێلایە و هیچ بەڵگەنامەیەكی یاسایی پێنەبووە، لەكاتی دەستگیركردنیدا چەند چەكێكی جۆراوجۆری پێ گیراوە.
وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكا ئاشكرایكردووە، رووداوەكە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو روویداوە، تۆمەتبارەكە سێ تاوانی خراوەتەپاڵ، كە یەكێكیان هەڵگرتنی چەك و تەقەمەنیی بێ مۆڵەتە، لەئێستاشدا تۆمەتبارەكە لەژێر لێكۆڵینەوەدایە.