ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێـت

ئابوری

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 286

راچڵەكین-

پاش چوار ڕۆژ لەگەیشتنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، دواجار وەزارەتی دارایی و ئابووری دەستدەكات بە دابەشكردی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران.

بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كەلەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ 8ی تشرینی دووەمی 2026 تەنها مووچەی خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە دابەشدەكرێت، پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانیش چوار ڕۆژ دەخایەنێت و رۆژی 11ی تشرینی دووەم كۆتایی دێت.

رۆژی 4ی تشرینی دووەمی 2026 بڕی843،920،000،000 هەشت سەدو سی و چوار ملیارو نۆسەدو بیست ملیۆن دینار وەك تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی خستە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن