راچڵەكین-
شارەزایەكی بواری كەشناسی، وادەی كۆتایی هاتنی شەپۆلی بارانبارین لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت.
ئاراس جەبار، لەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 8ی تشرینی دووەمی 2026 كاریگەری شەپۆلی بارانبارین بەشێوەی لاواز و پچر پچر تا كاتەكانی درەنگی شەو لەسەر ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت رۆژهەڵاتی هەرێم بەردەوامی دەبێت.
لە كاتەكانی ئێوارەی ئەمڕۆوە بارستە هەوایەكی وشك و ساردیش لە باكورەوە ناوچەكانمان دەگرێتەوە كە لەگەڵ كۆتایەكانی ئەم شەپۆلە ئەگەر هەیە ئەمشەو بەفرێكی كەم لەسەنتەری حاجی ئۆمەران و ناوچە شاخاویەكان لەبەرزی 1600 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بباڕێت و پاشان شەپۆلەكە كۆتایی پێدێت و كەش جێگیر ەبێتەوە.
سبەی دووشەمە 9 ی تشرینی دووەمی 2026 كەشی هەرێم بەگشتی جێگیر دەبێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ئەنجامی بەردەوامی كاریگەری ئەو بارستە هەوا ساردەوە پلەكانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ 3 تا 4 پلە نزمدەبنەوە و لە شەودا لە ناوچە شاخاویەكان پلەی گەرمی بۆ سفری سەدی نزمدەبێتەوە.
بەووتەی ئەو شارەزای كەشناسییە،تا كۆتای ئەم هەفتەیە ناوچەكە لە ژێر كاریگەری ئەو هەوا ساردەدا دەمێنێتەوە وە كەش و هەواش بەجێگیری دەمێنێتەوە ، لەسەرەتای هەفتەی ئایندەوە 14ی مانگ بەرگەهەوای ناوچەكە دەكەوێتە ژێر كاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆیەكەوە كە بەهۆیەوە پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە لەگەڵ بەردەوامی جێگیری كەش و هەوا لە ناوچەكەدا كە پێشبینی دەكرێت تا 20ی مانگ بەردەوامی ببێت و دواتر ئەگەر هەیە لە دوای 20ی تشرینی دووەم بارانبارین دەستپێبكاتەوە.