راچڵەكین -
لە ناوەڕاستی میسر بەهۆی وەرگەڕانی شەمەندەفەرێك و دەرچوونی چەند فارگۆنێك لە رێڕەوی خۆی، لانی كەم چوار كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 88 كەسی دیكەش بریندار بوون.
میدیاكانی میسر بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 8-11-2026، شەمەندەفەرێك لەسەر رێگەی قاهیرە - ئەسوان لەسنووری پارێزگای جیزە لە ناوەڕاستی وڵات، وەرگەڕا و چەند فارگۆنێكی لە رێڕەوی خۆیان لایاندا و بەهۆیەوە تا ئێستا چوار سەرنشین گیانیان لەدەستداوە و 88 سەرنشینی دیكەش بریندار بوون.
دەستەی هێڵی ئاسنینی میسر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رووداوەكە بەهۆی بەریەككەوتنی شەمەندەفەرێك بە فارگۆنی دواوەی شەمەندەفەرە وەرگەڕاوەكە كەوت، بەهۆیەوە چەند فارگۆنێكی شەمەندەفەرەكە وەرگەڕان.
لایەنە ئەمنییەكانی میسر دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە كردووە و بریندارەكانیش، كە بەشێكیان باری تەندروستییان ناجێگیرە، رەوانەی نەخۆشخانە كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی.